zagros news agency

دوو سەربازی ئیسرائیلی به تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران دەستگیر کراون

ڕێکخراوی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل و پۆلیسی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند، دوو سەربازی وڵاتەکەیان بە ناوەکانی یوری ئیلیاسپۆف و جۆرجی ئاندرییەف لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا دەستبەسەر کردووە کە کاری هەواڵگرییان بۆ ئێران کردووە.

ئیلیاسپۆف چەندین مانگ لەگەڵ کەسێکی سەر بە ئێران پەیوەندیی هەبووە و ئاندرییەفی هاوکاریشی ڕازی کردووە، لە بەرانبەر وەرگرتنی پارەدا بۆ هەڵواسینی لافیتە و نووسینی درووشم، لەوانە درووشمی ”نەوەکانی ڕوحوڵلا” بە سپرای هاوکاریی بکات.

میدیای ئیسرائیلی ئاشکرایان کردووە، ئیلیاسپۆف لانی کەم ٢٥٠٠ دۆلاری بۆ ئەو کارەی وەرگرتووە.

لە ماوەی شەڕی غەززەدا بەرپرسانی ئیسرائیلی باسی نفووزی هەواڵگریی ئێرانیان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کردووە و دادگای ئەو وڵاتەش چەندین دۆسییەی بۆ کەسانی ئیسرائیلی کردووەتەوە که زانیارییان بە ئێران داوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

یاسین

ژمارەی کارتی مووچەی ته‌وتینكراوی عێراق 40% زیاترە لە ژمارەی فەرمانبەران

سەڵاح

‎پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی تۆمار بکات

گوران