ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مۆز كەی زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە

مۆز یەکێکە لەو میوانەی لەلایەن گەورە و بچوکەوە خواستێکی زۆری لەسەرە، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزا و ماددە سودبەخشەکانی تێدایە کە لەش پێویستی پێیەتی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زیادەڕویکردن لە خواردنیدا چەندین کێشەی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.

زیانەکانی زۆر خواردنی مۆز چین:

1. مۆز ڕیشاڵەکانی تێدایە و خواردنی بەشێوەیەکی گونجاو یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا بەپێچەوانەوە دبێتە هۆی زیادبونی کێش، چونکە ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە.

2. توشبوانی شەکرە دەتوانن ناو بەناو مۆزێک بخۆن، بەڵام نابێت زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکەن، چونکە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا.

3. ئەو کەسانەی نەخۆشی ئەگزیمایان هەیە نابێ مۆز بخۆن، چونکە زۆر خواردنی مۆز هۆکارێکە بۆ سەرهەڵدانی نەخۆشی ئەگزیما.

4. ئەو کەسانەی ڕیخۆڵەیان تەمەڵە نابێ مۆز بخۆن، چونکە مۆز ڕێژەیەکی زۆر ترشی تانیکی تێدایە کە دەبێتە هۆی قەبزی، بۆیە پیویستە زیادەڕەوی لەخواردنیدا نەکرێت، خواردنی مۆز دەبێتە هۆی ئاوسانی سک و دروستبونی غازات و قەبزی بۆیە ئەو کەسانە پێویستە لە خواردنی مۆز دوربکەونەوە.

5. زۆر خواردنی مۆز دەبێتە هۆی زیادبونی پۆتاسیۆم، بڕێکی زۆر لە پۆتاسیۆم کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەبێت، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشی گورچیلە دەناڵێنن، واباشترە کەمتر مۆز بخۆن.

5. توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستوە زیادەڕەوی کردن لە خواردنی مۆزدا زیان بە تەندروستی ددان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی کلۆربونی ددانەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

خواردنەوەیەک ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشی دڵ دەکات

lana

هەولێر … دووەمین کۆنفڕانسی مێدیكاڵ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

سەڵاح

خواردنی مەعکەرۆنی چ کاریگەرییەکی لەسەر جگەر دەبێت؟

lana