zagros news agency

هیومان ڕایتس وۆچ: تورکیا و سوپای نیشتمانی لە سووریا تاوانی جەنگیان کردووە

 

هیومان ڕایتس وۆچ دەڵێت، تورکیا و چەکدارانی سوپای نیشتمانی تاوانی جەنگیان لە باکووری سووریا کردووە.

“هیبا زیادین”، توێژەر لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە، سوپای نیشتمانی هێرشی نایاسایی دژی هاووڵاتیان و ژێرخانی مەدەنی دەکات و هەردوو لایەن شانازی بەم هێرشانەوە دەکەن.

ئەم توێژەرە دەڵێت: لەبەر ئەوەی تورکیا پشتیوانی سەرەکیی سوپای نیشتمانییە، پێویستە ئەم پێشێلکارییانە ڕابگرێن.

هیومان ڕایتس وۆچ دەڵێت، تورکیا یان سوپای نیشتمانی، ئەمبولانسێکی سەر بە مانگی سووری کوردییان لە ١٨ی کانوونی دووەم کردە ئامانج. ئەم  ئامبولانسە هاوڵاتییەکی برینداری لە بەنداوی تشرینەوە بۆ نەخۆشخانە دەگواستەوە و ئەم هێرشەی سەر هاوڵاتیان تاوانی جەنگە.

ئەم ڕێکخراوەی پاڵپشتی مافی مرۆڤ دەڵێت، بەنداوی تشرین بووەتە خاڵی شەڕ لە نێوان تورکیا و سوپای نیشتمانی و هێزەکانی سوریای دیموکرات و بەنداوەکە لە ١٠ی کانوونی یەکەمەوە بەهۆی شەڕەوە لە کار کەوتووە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی نزیکەی ٤١٣ هەزار کەس لە “مەنبج” و “کۆبانێ” بێ‌ ئاو و کارەبا بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح

عێراق پابەندی بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەبێت بۆ مانگی ئادار

یاسین

تورکیا لەدۆزینەوەی کۆپتەری هەڵگری سەرۆک‌کۆمار یارمەتیی ئێرانی دا

یاسین