ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراق لە سزا ئابوورییەكانی ئەمریكا تۆقیوە

 

نەوار سەعدی، پسپۆڕی کاروباری ئابووریی نێودەوڵەتی، رایدەگەیەنێت، سەپاندنی سزاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر بانکە حکوومییەکانی عێراق، وەک بانکی ڕافیدەین، دەرئەنجامی مەترسیداری دەبێت. ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەم هەنگاوە لەوانەیە ببێتە هۆی ئاڵۆزی و پشێویی بەرفراوان لە بازاڕی عێراقدا.

سەعدی لە لێدوانێکدا بۆ (بەغدا ئەلیەوم) ڕوونی کردووەتەوە، کە سزاکان تەنیا ڕێکاری یاسایی دژی دامەزراوە داراییەکان نابن، بەڵکوو هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ دەبن بۆ سەقامگیریی ئابووری لە عێراقدا، بەهۆی ئەو ڕۆڵە گرنگەی، کە ئەم بانکانە لە دابینکردنی پارە بۆ بازرگانیی دەرەکی و دابینکردنی نەختینەی دۆلاری ئەمریکی بۆ بازاڕە ناوخۆییەکان  دەیگێڕن.

ئەو پسپۆرە ئابوورییە پێی وایە، عێراق بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە نەوت دەبەستێت، وەک سەرچاوەیەکی سەرەکیی داهات، کە نەوت بە دۆلاری ئەمریکی دەفرۆشرێت و داهاتی ئەم هەناردەکردنە لە هەژمارە بانکییە نێودەوڵەتییەکاندا دادەنرێت، پاشان بۆ دابینکردنی بودجەی گشتی بەکار دەهێنرێت، لەوانە مووچەی فەرمانبەرانی حکوومی و پارەدارکردنی پڕۆژەکان. هەر ئاستەنگێک لەم پرۆسەیەدا بەهۆی سزاکانەوە دەکرێت ببێتە هۆی قەیرانێکی دارایی توند و سنووردارکردنی توانای حکوومەت بۆ گواستنەوەی پارە بەئاسانی، کە ئەمەش کاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەر سووڕی ئابووریی ناوخۆ.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە سزاکان دەبنە هۆی لەدەستدانی متمانەی وەبەرهێنەرانی بیانی بە کەرتی بانکیی عێراق، ئەمەش وا دەکات ڕاکێشانی وەبەرهێنانی نوێ زەحمەت بێت، کە پێویستە بۆ هەمەچەشنکردنی ئابووری و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەوت.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق لە كرێكاریكردن بە منداڵان لە پلەی چوارەمدایە

سەڵاح

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

وڵاتێکی ئەفریقا هۆشداری دەداتە ئەمەریکا

سەڵاح