zagros news agency

هەسەدە دەست هەبوونی لە تەقینەوەی مەنبەجدا ڕەت دەکاتەوە

ھێزەکانی سووریای دیموکرات ڕەتی دەکەنەوە ئەو تەقینەوەیەی شاری مەنبەجیان ئەنجام دابێت و ئامادەیی خۆیان دەردەبڕن لەگەڵ حکومەتی دیمەشق هاوکاری لە لێکۆڵینەوەکاندا بکەن.
هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕاگەیاندنێکدا تەقینەوەی شاری مەنبەج کە تێیدا ١٥ کەس کوژران، شەرمەزار و ڕەتی کردەوە هێزەکانیان ئەو تەقینەوەیە ئەنجام دابێت.
هەسەدە دەڵێت، چەندین تەقینەوەی ئۆتۆمبێل، تیرۆر، ئاژاوە و تێکدان بەشێکی سەرەکین لە کردەوەکانی چەکدارانی سەر بە تورکیا و هێزەکانیان کاری وەها ناکەن.
هەسەدە، ئامادەیی خۆشیان نیشان دا کە لە لێکۆڵینەوەکاندا هاوکاری لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بکەن بۆ ئاشکراکردنی لایەنە بەرپرسەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەى لیژنەى باڵاى ئامارى پارێزگاى هەولێر بەڕێوەچوو

یاسین

نرخی زێڕ دابەزی

یاسین

پزیشکیان: پێشوازی لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەکەین

یاسین