ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 4.2.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو له قاوه‌خانه‌ی كه‌لتووری مه‌چكۆ پێشوازی له دکتۆر محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سه‌ن نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق و شاندێکی یاوەری كرد ….
له دانیشتنێكی دۆستانه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان كرایه‌وه و پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق بیرورایان له‌سه‌ر ئاڵوگۆر كرا، ئه‌وه‌ش دووپاتكرایه‌وه كه فه‌راهه‌م نه‌كردنی دادپه‌روه‌ری و دیموكراسیه‌ت به یه‌كسانی، زیان به‌و هیوایه ده‌گه‌یه‌نێت كه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌ڵچندرابوو، چونكه ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر گه‌لانی عێراق پێویستیان به پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه تاوه‌كو بكه‌ونه‌وه سه‌ر پێ خۆیان.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا پارێزگاری هەولێر بە یاوەری شاندەکە دووکانەکانی بازاری قەیسەری هەولێر و سەر قەڵای دێرینی هەولێریان بەسەر کردەوەو دکتۆر محەمەد ئەلحەسەن سەرسامی خۆی بە دلڕفێنی شاری هەولێر نیشاندا کە شارێکە کۆن و نوێ لەخۆی دا کۆکردۆتەوە خەڵکەکەشی وەک دیارە میواندۆستن.