zagros news agency

ئۆنسەیەک زێر بە 2856 دۆلارە

 

نرخی زێڕ ئاستێکی مێژویی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک گەیشتە 2856 دۆلار، شرۆڤەکارانی ئابوری پێشبینی دەکەن نرخی زێڕ تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە سێ هەزار دۆلار بۆهەر ئۆنسەیەک.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەرەتای کردنەوەی بازاڕە داراییەکان، نرخی زێڕ بەرێژەی 0.5% بەرزبوەوە و ئۆنسەیەک بە 2856.6 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی ئایندەی زێڕی ئەمەریکا گەیشتە 2875 دۆلار بۆهەر ئۆنسەیەک.

سەرهەڵدانی جەنگی ئابوری لەنێوان ئەمریکا و چین و کەنەدا و مەکسیک، بە هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زێڕبۆ ئەمڕۆ دادەنرێت.

بازرگانان و شرۆڤەکارانی ئابوری، پێشبینی دەکەن لەساڵی 2025ـدا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بگاتە سێ هەزار دۆلار.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیخلاس دلێمی: هەوڵی جددی هەیە لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت

یاسین

مایلی سایرس ئەستێرەیەک لە ڕێڕەوی ناودارن وەردەگرێت

ART

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاگادارى سەرجەم قوتابیان پۆلی ۱۲ى ئامادەیی دەکاته‌وه‌

سەڵاح