zagros news agency

تورکیا لە شرناخ قەدەغه‌ی هاتوچۆی ڕاگەیاند

لە ژمارەیەک ناوچەی شاخاویی شرناخ بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قەدەغە ڕاگەیەندرا و داوا لە هاوڵاتیان کراو نەچنە ئەم ناوچانە.
پارێزگاری شرناخ لە باکووری کردستان ڕایگەیاند، بە هۆی جێبەجێکردنی ئاسایش، بەرگرتن لە تاوان و پاراستنی مافە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتیان، لە ناوچەی “بەستا”، “چیای گابار”، “چیای جوودی”، “کێلا مەمێ”، چیاکانی “کاتۆ” و ناوچەی “ماسیرۆ” قەدەغە ڕاگەیەندراوە.
پارێزگاریی شرناخ ڕایگەیاند، قەدەغەکە لە ١١ی مانگ دەست پێدەکات و تا ٢٥ی ئەم مانگە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. داوا لە هاوڵاتیان کرا، بۆ پاراستنی گیان و ماڵی خۆیان نەچنە ئەم ناوچانە.
بە پێی ئەم ڕاگەیەندراوە، لەو ناوچانە جموجۆڵی سەربازی و هەڵمەت دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەج و عومڕە: ١٦٠٠ پێشکەشکاری حەج لە تیروپشک بێبەش دەکرێن ئەگەر فۆرمەکانیان چاک نەکەن

سەڵاح

دوو کۆمپانیا راسپێردراون گەنمی جووتیارانی هه‌رێم وەربگرن

سەڵاح

ڕێبەری گەشتیاری بۆ کۆمپانیاکانی کوردستان و عێراق دەستەبەر دەکرێت

سەڵاح