ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دۆناڵد ترەمپ هەزاران فەرمانبەری لە کارەکانیان دوورخستەوە

هەڵمەتەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بەڕاوێژیی ئیلۆن ماسک بەردەوامە و زیاتر لە 9500 کارمەندیان لە کارەکانیان دوورخستووەتەوە.
ئەو فەرمانبەرانەی کۆتایی بە کارەکانیان هێنراوە، بریتین لە فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ، وزە، کاروباری سەربازە دێرینەکان، کشتوکاڵ و تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکان.
جگە لە دەرکردنی فەرمانبەرەکان کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، نزیکەی 75 هەزار فەرمانبەر پێشنیارەکەی دۆناڵد ترەمپیان قبوڵ کردووە، بۆ ئەوەی خۆبەخشانە دەست لەکار بکێشنەوە. ئەمەش یەکسانە بە نزیکەی 3%ی هێزی کاری مەدەنی لە کۆی 2.3 ملیۆن فەرمانبەر.
ترەمپ دەڵێت: حکوومەتی فیدراڵی زۆر هەڵئاوساوە و پارەی زۆر بەفیڕۆ دەچێت، لە ڕێگەی بەفیڕۆدان و ساختەکارییەوە.
قەرزی حکوومەت نزیکەی 36 ترلیۆن دۆلارە، کورتهێنانەکەی لە ساڵی ڕابردوودا 1.8 تریلیۆن دۆلار بووە، بۆیە هەردوو حزبی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان لەسەر چاکسازی هاوڕان.
بەڵام دیموکراتەکان لە کۆنگرێس دەڵێن: ترەمپ دەستدرێژی دەکاتە سەر دەسەڵاتی دەستووری یاسادانان لەسەر خەرجییە فیدراڵیەکان، بەڵام کۆمارییەکان کە زۆرینەی کۆنگرێس پێکدەهێنن، پشتگیری لەو هەنگاوانە دەکەن.
ڕۆژی هەینی، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند، دەستەی دارستانەکان، نزیکەی 3400 فەرمانبەری تازە دامەزراو لە کارەکانیان دووردەخاتەوە، هەروەها دەستەی پارکە نیشتیمانییەکان، نزیکەی 1000 فەرمانبەر لە کارەکانیان دووردەخاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بایدن پێش کۆتایی هاتنی خولەکەی بەبڕی زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار هاوکاری ئۆکرانیا دەکات

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبوەتەوە

دڵشاد

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لەگەڵ زێلێنسکی کۆدەبێتەوە

سەڵاح