zagros news agency

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەر ده‌ستبه‌سه‌ر 51 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت

 

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانەوە..

دەستبەسەرداگرتنی بڕی زیاتر لە (٥١) کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەرو دەستگیرکردنی  (٣٥)بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر.

لەژمارەیەک چاڵاکییدا لە چەند هەفتەی رابردوو، پاش وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام، هەروەها دوای  وەرگرتنی فەرمانی بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەمانەوە توانرا (٣٥)بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن لەشاری هەولێرو دهۆک کە ژمارەیەک لەو بازرگانانە بازرگانی بیانین و کاری بازرگانی نێودەوڵەتی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکەن، لەم چاڵاکیانەدا توانرا بڕی(٤٩) کیلۆگرام لە مادەی هۆشبەر جۆری کریستاڵ و (٢)کیلۆگرام لەجۆری هیرۆیین دەستی بەسەردا بگیرێت.

جێی ئاماژە پێکردنە ژمارەیەک لەو چاڵاکیانە هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و بەدواداچوون هاوکار و هەماهەنگمان بوون.

لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ تەواوی ئەو تۆمەربارانە کراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

 

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان.

١٦ی شوباتی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی ئاسایشی له‌سه‌ر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کۆده‌بێتەوە

سەڵاح

پرۆگرامه‌كانی خوێندن گۆڕانكارییان به‌سه‌ر دادێت

یاسین

زێلێنسکی مەرجدار لەگەڵ رووسیا گفتوگۆ دەکات

سەڵاح