zagros news agency

قەڵای بانەمان دواى نۆژەنکردنەوەى بووەتە شوێنێکى گەشتیارى

لە چوارچێوەی گرنگیدان بە کەرتی گەشتیاری و پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان، بەڕەچاووکردنى پاراستنی ڕەسەنایەتی و شێوازیی مێژوویی قەڵاکە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قەڵای دێرین و مێژووی بانەمان کە دەكەوێتە ڕۆژھەڵاتی ھەولێر و سەر رێگای هەولێر- شەقڵاوە پرۆژەیەکی گرنگی ئەنجامداوە، وەک دروستکردنی پەیژە و ڕێڕەوی سەلامەتى بۆ ئاسانکردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و گەشتیاران، هەروەها سیستەمی ڕووناککردنەوەی مۆدێرن، کە لە شەواندا دیمەنێکی سەرنجڕاکێش و جوان بە قەڵاکە دەبەخشێت و لە ئێستادا بۆتە شوێنێکى گەشتیاریی و هاوڵاتییان ڕووى تێدەکەن.

جێگەى باسە، قەڵای دێرین و مێژووی بانەمان، بەرزیەكەی دەگاتە 40 مەتر و 22 کیلۆمەتر لە شاری ھەولێر دوورە و مێژووی دروستکردنى دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی سۆران لە ماوەی دەسەڵاتی میر محەمەد و شازادە خانزاد لە ( 1813 – 1833)، قەڵاکە لە بەرد و قشڵ و لە دوو نھۆم دروستکراوە، 4 بورجی شێوە بازنەیی ھەیە، تاوەكو ئێستا رووە مێژووەكەی وەکو خۆی لە دەست نەداوە توانراوە پارێزگاری لێ بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

كومبونه‌ك لدور رێكخستنا پروسا سه‌رژێكرنا قوربانا و به‌رهنگاربونا مه‌ترسیا به‌لافبونا تایا خوین به‌ربونێ هاته‌ ئه‌نجامدان

دڵشاد

‎لە سەدا هەشتایی پرۆژەیی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر تەواوبووە

گوران

کەشناسی هەرێم : لە هەندێک ناوچە لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت

سەڵاح