ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبووه‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك راگه‌یاند، ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز بەریس ئیکینجی جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.  وتیشی، بیروڕامان لەبارەی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرد ، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وزەدا.

باسی له‌وه‌ش كرد، هاوڕابووین لەسەر پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان، بە تایبەتی دوای پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵ لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، تایبەت بە تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم .

هەروەها گفتوگۆمان لەبارەی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق بە تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنین کرد ، لەمبارەیەوە، جەختمان لە گرنگیی بەشداریی هەرێمی کوردستان لەم پڕۆژە ستراتیژییەدا کرد .

له‌ كۆتاییدا روونی كرده‌وه‌، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی سووریامان تاوتوێ کرد و پێویستیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانمان دووپات کردەوە.

May be an image of 11 people, the Oval Office and dais

هەواڵی پەیوەندیدار

مەیادە نەجاڕ: ھەڵوێستی پارتی بۆ پرسی ھەڵبژاردن ھەڵوێستێکی نیشتیمانپەروەرانەیە

دڵشاد

لیڤه‌رپول ده‌ست به‌رداری محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌بێت

یاسین

مباپێ بەڵێنێک بە پێرێز دەدات

یاسین