دادگای كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، ئیلۆن مه‌سك فه‌رمانبه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی كارامه‌یی حكوومه‌تی ئه‌مەریكا نییه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی فه‌رمی نییه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری حكوومی بدات.
به‌یێوه‌ره‌ی نووسینگه‌ی ئیدارەی ڕایگه‌یاند، ئیلۆن مه‌سك فه‌رمانبه‌ری كۆشكی سپییه وه‌ك ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا. ده‌شڵێت، هه‌روه‌ك ڕاوێژكارانی دیکەی كۆشكی سپی ته‌نها بۆی هه‌یه ڕاوێژ به سه‌رۆكی ئه‌مەریكا بدات و په‌یوه‌ندی به ده‌سته‌ی ئیدارییه‌كه‌یه‌وه بكات و هیچ جۆره ده‌سه‌لاتێكی بڕیاردانی نییه.
ئه‌مه له كاتێكدایه دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاندبوو ئیلۆن مه‌سك ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌ڕێوه ده‌بات و چاوه‌ڕوانی لێده‌كرێت خه‌رجی و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی ئه‌مریكا كه‌م بكاته‌وه.