سوودانى پارێزگاره‌كانى ئاگادار كرده‌وه كه ده‌بێت بۆ له‌مه‌ودوا هۆكارى ڕالسته‌قینه بۆ پشوو ڕاگرتنى ده‌وامى فه‌رمى بخه‌نه‌ڕوو و به‌تایبه‌ت بۆ قوتابخانه‌كان و ڕه‌چاوى كاتى پێویست بۆ ته‌واوكردنى پرۆگرامى خوێندن بكه‌ن.
باسم عه‌وادى وته‌بێژى حكوومه‌تى عێراق، ڕایگه‌یاند: “ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پارێزگارەکانی ئاگادار كرده‌وه کە هۆکاری ڕاستەقینە بۆ پشوو و ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بە گشتی و لە کاتی تێكچوونى بارودۆخی کەشوهەوا و بە تایبەتی ڕاگرتنی دەوامی قوتابخانەکان بخەنە ڕوو”.
جەختی لەسەر پێویستی ڕەچاوکردنی دابینکردنی کاتێکی پێویست بۆ تەواوکردنی پرۆگرامى پەروەردەیی و پابەندبوون بە کاتە دیاریکراوەکان بۆ ساڵی خوێندن کردەوە.
ئه‌مه‌ش له‌دواى ئه‌وه دێت كه زۆرێك له پارێزگاكانى عێراق له كاتى بۆنه ئاینییه‌كان یان تێكچوونى كه‌شوهه‌وا، ده‌وامى فه‌رمى له پارێزگاكان ڕاده‌گرن.