zagros news agency

سودە تەندروستییەكانی زەیتونی ڕەش

زەیتی زەیتون بەوە ناسراوە، كە گرنگییەكی زۆری هەیە، لە پاراستنی جەستە لە نەخۆشی، بە تایبەتیش نەخۆشیەكانی دڵ و دەمار.

زەیتونی ڕەش سودی هەیە بۆ.
تەندروستی چاو:
زەیتونی ڕەش توانای بینین بەهێز دەكات بە تایبەت لە شوێنە تاریكەكاندا.

تەندروستی قژ و پێست:
بە هۆی ئەوەی چەوریەكی تەندروستی تێدایە یارمەتی قژ و پێست دەدات لە وشك بوونەوە دایپاریزێت.

تەندروستی كۆئەندامی هەرس:
یارمەتی كەمكردنەوەی غازاتی ناوسك دەدات،هەروەها كرداری هەرس خێراتر دەكات.

كەمكردنەوەی ئازار یاخود ئازارشكێن:
یارمەتیدەرێكی باشی نەهێشتنی ئازارە،وەك دەرمان بەكار دەهێنرێت بۆ نەهێشتنی هەوكردنەكان.

زەیتونی ڕەش بۆ پاراستنی دڵ:
ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە تەندروستی دڵ و دەمارەكان،یارمەتی دابەزینی ڕێژەی كۆلیسترۆل دەدات.

تێبینی:بە خواردنی ٥ دەنك زەیتونی ڕەش لە ڕۆژێكدا دەتوانی ئەم سودانەی لێ وەرگریت، هەروەها لە كێشی زیادە ڕزگارت دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بیبەری سەوز لەم نەخۆشیە دەتپارێزێ

lana

ئەو ١٠ خاڵانە جێبەجێ بکە ئەگەر دەتەوێ كێشت دابەزێنیت مانگی ڕەمەزان

lana

چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر رۆژانە شۆفان بخۆیت؟

lana