ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هاتوچۆی سۆران: دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری بۆ سیستەمێكی نوێ گۆڕاوە

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ئاگادارییەكی بۆ ئەو فێرخوازانە بڵاو كردەوە، كە ئێستا هەوڵی فێربوونی شوفێریكردن دەدەن و ڕایدەگەیەنێت، دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری گۆڕاوە و ئێستا بە سیستەمێكی نوێ كار دەكرێ، بۆ ئەو مەستەش پێنج خاڵ وەك بەرچاوڕوونی بۆ هەموان دەخاتە ڕوو.

ڕۆژی سێشەممە 25ی 2ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ئاگادارییەكی بۆ فێرخوازانی شوفێریكردن بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، كە سیستەمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری بۆ سیستەمێكی نوێی مۆدێرن گۆڕاوە. ئەوەش “لە پێناو زیاتر وشیاری و وریایی شوفێر و ناساندنی گشت سێکتەرە گرنگەکانی شوفێریکردن و سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.”

هاتوچۆی سۆران لە پێنج خاڵدا جۆرەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری دەخاتە ڕوو، كە ئەمانەن:

یەكەم: نۆرەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری جۆرەكانی (A B C1) كە چوونەتە پڕۆسەی تاقیكردنەوەی تیۆری و پڕاكتیكی هەر بە سیستەمی بەركاری پێش دەرچوونی ئەو بریارەیە دەبێت.

دووەم: هەر نۆرەیەك، كە نەچوویتە پڕۆسەی كرداری هەموو نۆرەگرتنێكی نوێ بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری گشت جۆرەكانی (A B C D T) بە سیستەمی نوێ جێبەجێ دەكرێت.

سێیەم: دەكرێت خاوەنی مۆڵەتی جۆری (B) ئۆتۆمبێلێك لێ بخورێت، كە كۆی گشتیی (ئۆتۆمبێل و سەرنشین و بارەكەی) لە (3.5) سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و جۆرەكانی پیك ئەپ و ئۆتۆمبیلی دوو تەنیش دەگرێتەوە و هەروەها دەكرێت ئامێرەكانی بیناسازی و كشتوكاڵیش لێ بخورێت بە مەرجێك كێشی لە (3.5) سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و خێرایی ئامێری بیناسازی لە (60كم) لە كاتژمێرێكدا زیاتر نەبێت و ئامێری كشتوكاڵی خێرایی لە (40كم) زیاتر نەبێت.

چوارەم: وانەکانی تیۆری و (21) کاتژمێر وانەکان دەخوێنن ڕۆژانە (3) کاتژمێر واتە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ وانەکانی تیۆری تەواو دەبن.

پێنجەم: وانەکانی پڕاکتیکی (12) کاتژمێر بە کرداری لەگەڵ ڕاهێنەر شوفێری دەکەن پاشان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ لە بەشی موڵەتی شوفێری تاقیکردنەوەکانی تیوری ئەنجام دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوە لەسەر خەرجکردنی بڕە پارەیەک دەدرێت

یاسین

سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ره‌خۆشی له‌ پارێزگاری دهۆك ده‌كات

سەڵاح

ئومێد خۆشناو پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی بۆ یانەى هەولێر دووپات دەکاتەوە

یاسین