zagros news agency

پێویستە لە بەربانگ چی بخورێت

پسپۆرێكی نەخۆشیەكانی بواری هەناو دەلێت رۆژوان واباشترە لە كاتی رۆژو شكاند بە شیرینێكی سادە رۆژوەكەی بشكێنێت خورمابێت لوقمێك شتێك لەو بابەتە دواتر هەولبدات شلەمەنیك بخوات بۆ ئەوەی گەدە و ریخۆلەی بكرێنەوە ئامادەبن بۆ خواردن وا باشترە خواردنی زۆر قورس نەخورێت وە بە هێواشیش خواردنەكە بخوات پەلەی تێدا نەكات .

دكتۆر هێمن دزەیی پسپۆری نەخۆشیەكانی هەناو بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند  بۆ ئەو کەسانەی بەرۆژو دەبن خواردنی سەوزە لەکاتەکانی ئێوارەدا پێویستە چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، كانزا و ریشاڵەکان، هەروەها باشتروایە خواردنی بەربانگ دەوڵەمەند بێت بە كاربۆهیدرات،  وەكو برنجی قاوەیی، رشتەی دانەوێڵە، نان، پەتاتە، چونكە برێكی باش وزە بۆلەش دابین دەكەن.

دكتۆر هێمن دزەیی دەلێت لە بەربانگدا هەولبدرێت زێدە رۆی لە خواردندا نەكرێت ئەگەر كەمێك هەستێت بە تێربوون كرد دەست لە خواردن هەلبگرە ، وە دوای نان خواردن هەولبدە هەندێ جولەت هەبێت چونكە عادەتەن دوای نانخواردنی بەربانگ جەستە خاو دەبێتەوە مرۆڤ ئارەزووی ئەوە دەكات پال بكەوێت كە ئەمەش بۆ تەندروستی خراپە .

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر دابەزی

سەڵاح

تورکیا دژی هەر جۆرە دەستێوەردانێکی سەربازی بۆ سەر ئێرانە

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت

سەڵاح