zagros news agency

سووریا ڕێژەی هاوردەکردنی کەرەستەی خۆراکی بەرزکردووەتەوە

ماوەی ١٣ ساڵ جەنگی نێوخۆی سووریا، تەواوی دەروازە‌ی ئەم وڵاتە بەڕووی هاوردەکردنی بەرهەمی وڵاتانی دیکە داخرابوون. ئەمەش وایکردبوو بەرهەمی نێوخۆیی زیاتر بێت.
ئێستا ٦٥٪ـی ئەو کاڵایانەی لە بازاڕەکانی سووریادا هەن، بە تایبەتی کەرەستەی خۆراکی هاوردەکراون و ئەمەش گرفتی بۆ دانیشتوانی سووریا دروست کردووە.
لەبەر ئەوەی دراوی ئەم وڵاتانەی شتیان لێ هاوردە دەکرێت بەهاکەی بەرزترە لە بەهای دراوی سووری، ئەمەش وادەکات نرخی کاڵای هاوردەکراو لە نرخی بەرهەمە نێوخۆییەکان زۆر زیاتر بێت.
کاتێک بازاڕی وڵاتێک پڕدەکرێت لە بەرهەمی هاوردەکراو، زۆر ڕوونە هەر گۆڕانکارییەک لە ئابووری وڵاتی هەناردەکاردا ڕووبدات، ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر وڵاتی هاوردەکار دروستدەکات. ئەمەش پێی دەگوترێت خنکاندنی ئابووری و ئێستا سووریا بەدەستییەوە دەناڵێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بانگێشتی لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان کە لە دوبەی كرا؟

یاسین

چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوه و یەکێک له بابەتەکان نەوتی هەرێمی کوردستانه

سەڵاح

عەقید باسل گۆران: سەر ئێخستنا لیستا ‌190یا پارتی ئاڕمانجا مە یا سەرەکی یە

یاسین