zagros news agency

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (٢) دابەش دەکرێت

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

رۆژی پێنجشەممە بەرواری ٦ی ئازاری ٢٠٢٥، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(٢) بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە، بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی پێنجشەممە ٦ی ئازاری ٢٠٢٥، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (٢ ) دابەش دەکرێت.

هێزەکانی هاوپەیمانان دووپاتیان کردەوە، کە هاوکاری دارایی بەردەوام دەبێت، لەم مانگەدا سەرووی(٤٦٠٠٠) چل و شەش هەزار پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کار رادەگەینێت

یاسین

ڕێنمایی خۆپاراستن لە هەورە بروسکە

سەڵاح

باوەجانی بۆ زاگرۆس: ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ روویدا له‌ دیداری مێپیس جوانترین تابلۆ بوو

سەڵاح