zagros news agency

ئەمریکا و ڕووسیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دۆخی سووریا دەکەن

واشنتن و مۆسکۆ داوایان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و داخراو سەبارەت بە دۆخی سووریا و گرژییەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە بکەن.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە دۆخی سووریا بەردەوام لە ئاڵۆزیدایە و پێویستی بە هەوڵی بە کۆمەڵ هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمریکا و ڕووسیا دەیانەوێت ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەرنج بخاتە سەر گرژییەکانی ڕۆژئاوای سووریا، ئەندامانی ئەنجومەنەکە دۆخەکە تاوتوێ بکەن و هەروەها ڕێکاری پێویست بۆ چارەسەری کێشەکان بگرنەبەر. تا ئێستا ڕوون نییە کۆبوونەوەکە کەی بەڕێوەدەچێت، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا ئەنجام بدرێت بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی و هەستیاری دۆخەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەرمی ١٢ هاووڵاتیی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا لە بیابانی جەزائیر دۆزرانەوە

یاسین

بانکی نێودەوڵەتی زیاتر لە 140 ملیۆن دۆلار بۆ کارەبای سووریا دابین دەکات

سەڵاح

سەبارەت بە ڕێورەسمى کریسمس و شەوى سەرى ساڵ، کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئەنجامدرا

سەڵاح