راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان نیگه‌رانه له‌و ره‌فتارانه‌ی له‌به‌غداوه به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له‌پرسی مووچه و بودجه.
عارف رووشدی، ئه‌مرۆ 11ی ئاداری 2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “هه‌ركه‌سێك نیشتیمان په‌روه‌رنه‌بێت و وڵات پارێزنه‌بێت، ناتوانێت مرۆڤ بوونی خۆی بپارێزێت، هه‌موو مرۆڤێك له‌هه‌ر سوچێكی دونیابێت ده‌بێت رێز له‌خاك و گه‌له‌كه‌ی بگرێت، ئه‌و رێزگرتنه بوونی ئه‌و ده‌سه‌لمێنێت، ئێمه وه‌ك گه‌لێكی ژێر ده‌سته‌و داگیركراو، له‌هه‌موو روێكه‌وه ده‌بێت زۆر مهره‌بانانه له‌و بواره‌دا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، چ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتن یان ئۆپۆزسیۆنن ده‌بێت شتێك له‌سه‌رووی وڵات و گه‌له‌وه نه‌بینن، ئه‌گه‌ر ململانێی سیاسی هه‌یه تۆ شوێنی ئه‌و بگرێت ئه‌و شوێنی تۆ بگرێت ئه‌مه ئاساییه هه‌گه‌ر هه‌ردوولا وڵات پارێزبن، به‌ده‌ر له‌وه هه‌رچی بێت بێ ئه‌نجامه.
گوتیشی: “هه‌مووجارێك گه‌لی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی كوردستان خوازیاری ئاشتی بووه خوازیاری پێكه‌وه‌ژیان بووه و خوازیاری پێكه‌وه‌ژیانی ئازادانه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان بووه، به‌لام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌سه‌ره‌تای دروست بوونه‌وه تا ئه‌مرۆ، نه‌یان توانیووه خۆیان له‌و عه‌قڵیه‌ته دواكه‌وتووه رزگاربكه‌ن، هه‌میشه به‌چاوی كه‌م و وه‌ك كۆیله مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌وان داگیركاری زه‌وی و زار و مێژووی ئێمه‌ن، بۆیه تا ئه‌و عه‌قڵیه‌ته نه‌گۆڕن ناتوانن له رێزی وڵاتانی جیهان ناویان بهێنرێت.
له‌باره‌ی هه‌ڵویستی ئه‌مه‌ریكاش له‌و باره‌وه، عارف رووشدی، ده‌شلێت: “پێویسته ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی جیهان كه ئه‌ركێكی ئه‌خلاقییه ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی خه‌ڵكی كوردستان و عێراقی تێدایه قبوڵكراو نه‌كه‌ن، داواده‌كه‌م كه چۆن له‌سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان كرد، چونكه به‌شه خۆراكی كوردستان كه ده‌هاته عێراق وه‌ك خۆی نه‌ده‌گه‌یشت بۆ كوردستان، بۆیه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هاتنه سه‌رخه‌ت و به‌پێی بریاری 986 كه نه‌وت به‌رانبه‌ر به‌خۆراك بوو، به‌شی هه‌رێمی كوردستانی جیاكرده‌وه، ئیستاش پێویسته ئه‌مه‌ریكا و بانكی نێوده‌وڵه‌تی و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، بیر له‌و بابه‌ته‌بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی ئه‌و داهاته‌ی عێراق كه‌له‌به‌رده‌ستیانه هی هه‌موو عێراقه له‌وێوه به‌شی كوردستان بپچرێنرێت و بۆ ئێمه بنێردرێت.
بە پێی پێوەری دیموکراسی، ئوپوزسیون دەبێ نیشتیمانپەروەربێت ، خاوەنی هەڵوێستی ڕەخنەگرانەی بنیاتنەربێت ، هەروەها خاوەن هزرو پێنوس ، نابێ پێشێلی بنەما نیشتیمانییەکان بکەن ، هەر کاتێک حکومەت هەنگاوی ئەرێنی هەڵگرێت ، دەبێ هاوکارو پشتیوان بن ، لە هەبونی کاری نەرێنی رەخنەگری ڕاستکەرەوەبن ، نەک بەردەوام ( ڕەشبینی و دڵەڕاوکێ ) بەرهەمبێنن ، بۆ نمونە ؛ نەمان بینیوە ئەوانەی خۆیان بە ڕکابەر دەزانن ، لە بەرژەوەندی خەڵکدا هەڵوێستیان هەبیت ، بە تایبەتی بەرامبەر بە ستەمکارییەکانی بەغدا ؟؟؟!!، بەڵکو هەندێکیان بۆنەتە ووتەبێژی (تەیف سامی و ئەوانی دیکە!!!) لە گەڵ ئەوەشا دژایەتی هەر هەنگاوێکی ئەرێنی حکومەتی هەرێم دەکەن و هەوڵی چەواشەکاری دەدەن ، کوتا کردەوەیان ( بەرامبەری پروژەی دابینکردنی کارەبای ٢٤ سەعاتییە) ، لە کاتێکدا دەزگا فەرمییە پەیوەندیدارەکان رونکردنەوەی پتویستیان خستوتە ڕوو.