zagros news agency

شەڕ لە نێوان ڤینیسیۆس و مباپێ بەردەوامە

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا، ڕۆژی سێشەممە پشتڕاستی کردەوە کە شەڕی نێوان ڤینیسیۆس جونیۆر و کیلیان مباپێ، ئەستێرەکانی ڕیاڵ مەدرید، هێشتا بەردەوامە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی دەڵێت: هەریەکەیان شەڕی خۆیان دەکەن و کێبڕکێ لەگەڵ یەکتر دەکەن، وەک ئەوەی بەرامبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ ڕوویدا، بۆ ئەوەی گۆڵ تۆمار بکەن بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڤینیسیۆس و مباپێ چاوێک دەگۆڕنەوە، هانی یەکتر دەدەن، دوای تەواوبوونی لێدانەکان داوای لێبوردن دەکەن، بەڵام کاتێک تۆپەکە لە پێیەکانیاندایە، سەیری یەکتر ناکەن، هەریەکەیان بە شێوازی خۆی یاری دەکات.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: مباپێ هاوکاری تیپەکە دەکات کاتێک لە دەرەوەی ناوچەی سزایە، بەڵام بە تەنیا لەناو ناوچەی سزادا یاری دەکات، بە پێچەوانەی ڤینیسیۆس کە تەنها بۆ خۆی پێویستی بە تۆپەکە هەیە، ئەمەش وای لێدەکات هاوڕێکانی لە یاریکردن جیابکاتەوە، یەکەمیان کیلیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

مێسی و ڕۆناڵدۆ گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان و خەرکی ئامادەکارین

یاسین

شەمەندەفەرەکەی ئیمپڕاتۆر ڕاگیرا

یاسین

ئارسێناڵ دوای گواستنەوەی کیپا چاوی لە دوو یاریزانی ترە

یاسین