zagros news agency

ڕووسیا زیاتر لە 175 سەربازی ئۆکرانیا کوشت و 13 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیشی خستە خوارەوە

 

سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا 13 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینییان خستە خوارەوە و لە ماوەی 24 کاتژمێریشدا زیاتر لە 175 سەربازی ئۆکرانیان لە ناوچەی کورسک کوشتووە.

یەکشەممە، 13ـی نیسانی 2025، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، شەوی ڕابردوو سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی 13 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیای لە خاکی ڕووسیادا خستووەتە خوارەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریدا هاتووە، لە ناوچەی سنووری ئۆبلاستی کورسکی ڕووسیا، هێزەکانی ڕووسیا لە ماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە 175 سەربازی هێزەکانی ئۆکرانیایان کشتووە، چەندین کەرەستەی سەربازیشیان لەناوبردووە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕاشیگەیاندووە، هێزەکانی ڕووسیا بەردەوامن لە پێشڕەوی و بەرپەرچدانەوەی هەوڵەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی کورسک.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەدراوە، “هێزەکانی ڕووسیا بەردەوام بوون لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆسەر هیزەکانی ئۆکرانیا، لە ناوچەکانی بیلۆڤۆدی، ڤلادیمیرۆڤکا، میرۆپۆلێ، مۆگریتسا، سادکی، یوناکۆڤکا و یابلۆنۆڤکا لە ناوچەی سومی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر داوای لایەنه سیاسییەکان؛ پارتی بایکۆتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکی شکاند

سەڵاح

گروپە چەکدارەکانی ئێران ئاماده‌ی شەڕن

یاسین

زیاتر لە ٦٠٠ دیلی دیکە لە نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا ئاڵوگۆڕ کران

سەڵاح