ئەمڕۆ شەممە، فڕۆکە سەربازییەکانی ڕووسیا چوونەتە ناوچەی بەرگری ئاسمانی کۆریای باشوور، ئەمەش وایکردووە سوپای کۆریای باشوور بە جێگیرکردنی فڕۆکەی جەنگی وەڵام بداتەوە.
بەپێی ڕادیۆی کەی بی ئێس وۆرلدی کۆریای باشوور، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سیئۆل ڕایگەیاندووە، چەند فڕۆکەیەکی سەربازی ڕووسیا نزیکەی کاتژمێر 9:20 خولەکی بەیانی چوونەتە ناوچەی بەرگری ئاسمانی کۆریای باشوور ، پێش ئەوەی بە ئاراستەی ڕۆژهەڵات یان باکوور بڕۆن.
نووسینگەی سەرۆک ئەرکانی هاوبەش لە سیئۆل ڕایگەیاند، فڕۆکەکە ئاسمانی کۆریای باشووریان پێشێل نەکردووە.
سوپای کۆریای باشوور توانی پێش چوونە سنوور بەزاندن، فڕۆکەکان دەستنیشان بکات و فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی خۆی جێگیر بکات، ئەمەش وەک وەڵامێکی تاکتیکی بۆ ڕووداوە ئەگەرییەکان.
سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشوور گوتیشی: لە ڕێگەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ لایەنی ڕووسیا پشتڕاستیان کردووەتەوە کە فڕۆکەکان مەشق و ڕاهێنان ئەنجام دەدەن و هیچ نیازێکیان نییە ئاسمانی ئەوان پێشێل بکەن .