zagros news agency

پارتی و یەکێتی: هەنگاوی ئەرێنی نراوە و رۆژانی داهاتوو کۆدەبینەوە

ئەمرۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەى هەنگاوەکانى پێکهێنانى کابینەى دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە، لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا کۆبوونەوەکە بە ئەرێنی وەسف دەکەن.

 

رۆژی سێشەممە 15ـی نیسانی 2025 هەردوو شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام کۆبوونەوە و دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەنراوە هاوبەشەکەدا هاتووە؛ “ئەمڕۆ لە بارەگاى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام، هەردوو شاندى دانوستانکارى یەکێتىى نیشتمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان کۆبوونەوە”.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوە دراوە؛ “لە کۆبوونەوەکەدا، کە لە کەشێکى دۆستانە و ئەرێنیدا بەرێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەى هەنگاوەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکوومەت کرا و، هەنگاوى ئیجابى و بەرەوپێشچوونى باش هەبوو”.

 

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا باس لە بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکان کراوە و دەڵێت؛ “لە ڕۆژانى داهاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری کارەبای ئێران: بێئاوی هۆکاری سەرەکیی بێکارەباییە

یاسین

تورکیا: ١٩ ئەندامی پەکەکەمان کوشت

یاسین

سوپاسالاری ئێران: وڵاتەکەمان ئامادەیە

یاسین