zagros news agency

ئەکسیۆس: تیمی ترەمپ پێی وایە ئەگەر لەگەڵ ئێران ڕێککەوتن نەکرێت، جەنگ ڕوودەدات

 

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٥، لە بابەتێکدا نووسیویەتی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پابەندە بە پێش‌گرتن بە دەستگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی، بەڵام لەنێو تیمی ئاسایشی نیشتمانییەکەیدا لەبارەی باشترین ڕێگا بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، ناکۆکی هەیە.

ئەکسیۆس دەڵێت: بەرپرسانی ئەمریکایی لەسەر ئەوەی کام ڕێڕەو سەرکەوتووتر دەبێت ناکۆکن، بەڵام لەو باوەڕەدان لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا، ئەگەری زۆرە جەنگ ڕووبدات.

ئەم میدیایە پێشتریش و لە ڕۆژی ١٥ی نیساندا، هەواڵی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە “ژووری دۆخ”ی کۆشکی سپی بڵاوکردبووەوە و نووسیبووی ترەمپ و بەرپرسانی باڵای ئیدارەکەی، سەبارەت بە گفتوگۆ ئەتۆمییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، گفتوگۆیان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆنی لەگەڵ تیپەکەی حاڵی زۆر خراپە

یاسین

دانوستانەکانی ڕووسیا و ئەمریکا دەربارەی ئاشتیی ئۆکراینا بێئەنجام کۆتایی هات

سەڵاح

ئەمریکا هەزاران کۆچبەری نایاسایی دەگوازێتەوە بۆ گوانتانامۆ

یاسین