zagros news agency

یه‌مه‌ن… بەندەری نەوتی راس عیسا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ وێران كرا

 

رۆژی هەینی 18ـی نیسانی 2025 سوپای ئەمەریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە؛ لە هێرشێکی ئاسمانیدا توانیمان بەندەری راس عیسا، لە رۆژئاوای یەمەن بەتەواوەتی لەناو ببەین.

لەبارەی ئامانجی هێرشەکەش ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو بەندەرە سەرچاوەیەکی گەورەی داهات بوو بۆ حووسییەکان و لە رێگەیەوە نەوتیان هەناردە دەکرد.

وەزارەتی تەندروستی حووسییەکانی یەمەن رایگەیاندووە؛ لەو هێرشەدا زیاتر لە 40 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە سەروو 100 کەس.

ناوەندی فەرماندەیی ئەمەریکا لە راگەیەنراوێکدا دەڵیت؛ “هێزەکانی ئەمەریکا بۆ لەناوبردنی ئەو سەرچاوە سووتەمەنییەی تیرۆریستانی حووسی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئێرانن، ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و سەرچاوەیەکی گەورەی داهاتی حووسییەکانیان لەناو برد کە زیاتر لە 10 ساڵ بوو لە رێگەی ئەو داهاتەوە بەردەوامییان بە هەوڵە تیرۆریستییەکانیان دەدا”.

حووسییەکان لە ساڵی 2014ەوە دەستیان بەسەر بەشێک لە خاکی یەمەندا گرتووە و سەنعای پایتەختی ئەو وڵاتەیان خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان، ماوەی سێ ساڵە دەستیان کردووە بە هێرشی مووشەکی بۆسەر ئەو کەشتییە بازرگانیانەی بە دەریای سووردا تێدەپەڕن و لەدوای دەستپێکردنی شەڕی غەززە، چەندین جار مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.

زیاتر لە مانگێکە ئەمەریکا هەموو رۆژێ هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر یەمەن و لە سەرجەم هێرشەکاندا بنکە و بارەگای حووسییەکان بەئامانج دەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل: شەڕی ١٢ ڕۆژە لەگەڵ ئێران کۆتایی پێکدادانەکە نەبوو

یاسین

کلاسیکۆی کوردستان بە بردنەوەی هەولێر کۆتایی هات

یاسین

وشکەساڵی و کاریگەرییەکەی لەسەر بەرهەمی گەنم لە ئێران

یاسین