zagros news agency

ئەڵمانیا فرۆشتنی فڕۆکەی یورۆفایتەر بە تورکیای ڕاگرت

حکومەتی ئەڵمانیا فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی جۆری یورۆفایتەری بە تورکیا ڕاگرت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە سزادانی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی ئەستەنبوڵ.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی “هاندلسبلات”ی ئەڵمانی، حکومەتی ئێستای ئەڵمانیا کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەسەڵات ڕادەستی حکومەتی نوێ دەکات، بڕیاری ڕاگرتنی فرۆشتنی ئەو فڕۆکانەی داوە.
حکومەتی ئەڵمانیا سزادان و ئەگەری دوورخستنەوەی ئیمامئۆغڵو لە پۆستەکەی وەک “هێرشکردنە سەر دیموکراسی لە تورکیا” و هەوڵێک بۆ “لەنێوبردنی نەیاران”ی دەسەڵات لە قەڵەم دەدات.
شایەنی باسە، تورکیا دوای ئەوەی ئەمریکا لە کڕینی فڕۆکەکانی ئێف-٣٥ و ئێف-١٦، ڕێگەی لێ‌گرت، بڕیاری دابوو بۆ کڕینی فڕۆکەی یورۆفایتەر ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپا بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎ڕۆژنامەی (عالەم ئەلجەدید): گەنجینە بەتاڵە و ملیۆنان مووچەخۆری عێراقی لەبەردەم هەڕەشەی برسیبووندان

گوران

ژمارەیەک سیناتۆر و کۆنگرێسمانی ئەمریکی ناڕەزایی لە بەرامبەر بانگهێشتکردنی سوودانی بۆ کۆشکی سپی دەردەبڕن

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما  کەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح