zagros news agency

هەشتەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

رۆژی یەکشەممە، لە هۆڵی رۆشنبیریی شاری هەولێر، خولی هەشتەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ بە بەشداری دەیان تیپی شانۆی ناوخۆ و دەرەوە دەستیپێکرد.

فێستیڤاڵەکە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بەڕێوبەرایەتیی شانۆی هەولێر سازکراوە و ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تێیدا ئامادەبوو.

جگە لە تیپەکانی شانۆ لە هەرێم، ژمارەیەک تیپی شانۆی وڵاتانی تونس، لیبیا، میسر، ئێران، تورکیا و عێراق بەشدارن و بڕیارە هەفتەیەک بەردەوام بێت. 

لیژنەیەکی پێنج کەسی وەک لیژنەی هەڵسەنگێنەران، سەرپەرشتی پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمە هونەرییەکان دەکەن و ئەندامانی لیژنەکە پێکهاتوون لە ژمارەیەک کەسایەتی دیاری بواری شانۆی کوردی وڵاتانی ئێران و میسر.

ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پوختەیەکی لە بارەی گرنگی سازکردنی فێستیڤاڵەکە باس کرد و وێڕای بەخێرهێنانی سەرجەم میوانانی فێستیڤاڵ پشتیوانی وەزارەتی بۆ ئەو هەنگاوە هونەرمەندانی پایتەخت دووپاتکردەوە و بە هەنگاوێکی گرنگی ناساند.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەدا، بریکاری وەزارەت باسی لە پشتیوانی و بەدەمەوەهاتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی پڕۆژە هونەری و رۆشنبیرییەکان لە هەولێری پایتەخت و سەرجەم ناوچەکانی کوردستان کردەوە، کە ساڵانە لەسەر بنەمای پلانێکی ورد چالاکییە هونەری و رۆشنبیرییەکان لە پارێزگا و ئیدارە و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و کەرکووک بەڕێوەدەچن.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە

ART

پەخشکردنی زنجیرەی نوێی “A Knight of the Seven Kingdoms” دەستپێدەکات

ART

داهاتی ئەنیمەیشنی “Inside Out” لە سینەماکاندا

ART