zagros news agency

جامی یەکێتی ئینگلتەرا.. لە یاریێکی دراماتیکی مان یونایتد لیڤەرپوولی کردە دەرەوە

لە دوا یاریی قۆناغی هەشتی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و لە یاری دێربیدا، یانەی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوول لە یاریگای ئولترافۆرد بەیەکگەیشتن.

 

لە ئەنجامدا یانەی مانچستەر یونایتد توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ شکست بە لیڤەرپوول بهێنێت.

 

هەر لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان یاریێکی گەرم و گوڕ دەستی پێکرد و مانچستەری خاوەن یاریگا دەستپێشخەری کرد و ماکتۆمینای گۆڵی یەکەمی لە خولەکی 10 تۆمارکرد،

دوای ئەوە گۆڵە ، هەردوو لا بەردەوامبوون لە هێرش و فشارەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر، یانەی لیڤەرپوول توانی لەو تایمە دوو گۆڵ لەڕێگەی یاریزانان ماک ئالیستەر و مەحەمەد سەڵاح لە خولەکەکانی 44 و دووی کاتی زیادکراو تۆماربکات.

 

لە تایمی دووەمدا هەردوو یانە چەندین هەوڵی تریاندا و چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، ئەوەبوو لە خولەکی 87دا ئەنتۆنی توانی گۆڵی یەکسانی بۆ شەیتانە سوورەکان تۆماربکاتەوە.

 

ناوبژیوان بەناچاری پەنای بردە بەر دوو تایمی زیادکراو، لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 105 ئێلیۆت بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی سێیەمی لیڤەری تۆمارکرد و یانەکەی پێشخست، لە تایمی دووەمدا مارکۆس راشفۆرد گۆڵی بەرامبەری بۆ مان یونایتد لە خولەکی 112 تۆمارکردەوە و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سفر، دوا بەدوای هێرشەکانی هەردوو یانە یاریزان ئاماد دیالۆ گۆڵی چوارەمی مانچستەری تۆمارکرد و یانەکەی گەیاندە قۆناغی داهاتوو.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی مانچستەر یونایتد گەیشتە یاری پێش کۆتایی جامەکە و لیڤەرپوولیش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمی یاریزانێکی ریال مەدرید توشی پێکان بووە

یاسین

براوەی خەڵاتی پوشکاش بۆ جوانترین گۆڵی ساڵ دیاریکرا

یاسین

گواردیۆلا نوێترین زانیاری دەربارەی پێکانەکەی ڕۆدری دەخاتە ڕوو

یاسین