zagros news agency

شاندی دەم پارتی و دەبەپە لە قامیشلۆ لەگەڵ سەرکردایەتیی ئەنەکەسە کۆبوونەوە

ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) بڵاوی کردەوە شاندێکی هاوبەشی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) سەردانی بارەگای ئەنەکەسەیان لە شاری قامیشلۆ کردووە و لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنەکەسە کۆبوونەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنەکەسە، شاندەکەی باکووری کوردستان پێکهاتبوون لە کەسکین بایدنر هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە، سەرھەد ئارن ئەندامی کۆمیتەی جێبەجێکاری دەم پارتی، و پەرلەمانتاران ساڵحە ئایدەنیز، گولجان کاچماز و محەمەد کاماچ.
شایەنی باسە، شاندی دەم پارتی و دەبەپە لە 25ی نیسانەوە بە مەبەستی بەشداریکردن لە “کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کوردی” لە ڕۆژئاوای کوردستانن.
فەیسەڵ یوسف، گوتەبێژی ئەنەکەسە، ڕایگەیاند کە شاندی میوان پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنفرانسەکەیان لە ئەنەکەسە کردووە و هیوای بەردەوامییان بۆ کارەکانیان خواستووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق دەکات

یاسین

بەهۆی هەورەبروسکەوە تاوەرەکانی کارەبای نیشتمانی لە قەزای مێرگەسۆر لەکار کەوت

سەڵاح