zagros news agency

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی نێرده‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2025/4/29 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە به‌ڕێز باڵیۆز تۆماس سەیلەر، سەرۆکی نێرده‌ی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش تاوتوێ کران، هەروەها سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئابووری لە عێراق و ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی ڕۆڵی یەکێتیی ئەورووپا لە پشتگیریی سەقامگیری و بەردەوامیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرده‌وه‌، به‌تایبه‌تی لە بوارەکانی گەشەپێدان، مافەکانی مرۆڤ و هاوکاریی ئابووری و کولتووریدا.

لای خۆیەوە، به‌ڕێز باڵیۆز تۆماس سەیلەر، پابه‌ندیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپای به‌ به‌رده‌وامیی پشتگیری له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە چەسپاندنی سەقامگیری و پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەربڕی و خواستی یەکێتیی ئەورووپای بۆ بره‌ودان بە بوارەکانی هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا نیشان دا.​​​​​​​​​​​​​​​​

دۆخی سووریا و ناوچه‌که به‌گشتی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەكەكە بەرامبەر توركیا پاشەكشەی كردووە، كەچی هاووڵاتیی سڤیلی دەستگیر كردووە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

یاسین

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد تاقه‌ رێگه‌ى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورده‌ له‌ سووريا

یاسین