ئەمڕۆ پێنجشەممە 1- 05- 2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, لەگەڵ ئەگەری بوونی کەمێک تۆزۆ خۆڵ لە کەشدا.
خێراى با / مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باشوورى خۆرهەڵات.
پلەکانی گەرما/نزیک دەبێتەوە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / ( 6 – 7 ) کم دەبێت
سبەی هەینی 02 – 05- 2025
کەش / ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت, بەهۆی ناسەقامگیری بەرگی هەوای ناوچەکە پێشبینی تاوە بارانی کەم لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەکرێت لەگەل ژمارەیەکی بەرچاو لەبروسکە کەلە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر دەبێ, وەهەروەها رەشەبای بەهێزو کەلە ناوچەکانی باشووری هەڕێم توزو خۆڵیشی لەگەل دەبێت.
خێراى با / لەکاتەکانی بەیانی لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت, پاشان بۆ کاتەکانی نیوەرؤ و دوایی نیوەڕؤ خیرایی با بەهێز دەبێت بەجورێک لەهەندی کات بۆ سەروی 50 کم/ک بەرز دەبێتەوە بۆ کاتەکانی ئیوارە ئاسایی دەبێتەوە.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت لەکاتی بەهیز بوونی خێرایی با بۆ باشووری خۆرهەلات دەگۆرێت. پاشان بو کاتەکانی ئێوارە بۆ باکووری خۆرئاوا.
پلەکانی گەرما /نزم دەبێتەوە بە ( 3-5 ) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
مەوداى بینین / ( 7 – 8 ) کم دەبێت. لەکات و شوێنی رەشەبا و دابارین لەنێوان ( 4- 5 ) کم دەبێت.
هەولێر : 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی.
هۆشداری
بەیانی رۆژی هەینی رێکەوت 2-5-2025
کەش وهەوای ناوچەکەو عێراق بەگشتی وەهەرێمی کوردستان بەتایبەتی ناسەقامگیر دەبیت بەجوڕێک کەشێکی رەشەباو بروسکە وتاوە بارانی پچرپچر دەبێت کە خیرایی با لەکاتەکانی دوایی نیوەرؤ بەرز دەبێتەوە لەهەندی شوێن بۆ سەروی 50 کم/ک وە لەناوچەکانی باشووری هەرێم رێژەی تۆز وخۆل زیاتر دەبێت هەروەها پێشبینی ژمارەیەکی زۆر لەروودانی بروسکە دەکرێت بۆ ئاگاداری, بۆ کاتەکانى ئێوارە خێرایی با ئاسایی دەبێتەوە.
بەشی پێشبینی
1-5-2025


