zagros news agency

هۆکاری دواخستنی دانوستانی گەڕی چوارەمی واشنتن و تاران ئاشکرا کرا

 

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، ئەمەریکا هەوڵدەدات وادەیەک بۆ قۆناغی چوارەمی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران لە کۆتایی ئەم هەفتەیە دیاری بکات، پێشبینی پێشکەوتن دەکات لە قۆناغی داهاتوودا، بەپێی ئاکسیۆس.

ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری ویتکۆفەوە بڵاوی کردووەتەوە، “ئەگەر دانوستانەکە نەکرێت، تەنیا هۆکارەکەی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ دەبێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.”

ئاماژەی بەوەش کرد، دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران بەشێوەیەکی ئەرێنی بەرەوپێش دەچێت، گوتیشی، پێشکەوتنی باش بەدیهاتووە.

ویتکۆف دەشڵێت، هیوادارین بە ئاراستەیەکی دروستدا هەنگاو بنێن، ترەمپ چارەی دیپلۆماسی دەوێت، ئێمەش هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی شتەکان بەرەو پێشەوە ببەین.

یاریدەدەری سیاسیی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، دواخستنی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتنی بە “بابەتێکی سروشتی” زانی.

بڕیار بوو شەممەی ڕابردوو دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتن بەرێوە بچێت، بەڵام کۆبوونەوەکە نەکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کشتوکاڵی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە روون دەکاتەوه

یاسین

ئەرکی تۆم باراک لە سوریا کۆتایی هات

گوران

پەرلەمانتارانی کۆتای مەسیحیی کوردستان، پیرۆزبایی پێکهێنانی فراکسیۆنی سویانای مەسیحییەکان لە پەرلەمان عێراق دەکەن

یاسین