بەهای هەناردەی نەوتی عێراق بۆ هیندستان لە ساڵی 2024 زیاتر لە 29 ملیار دۆلار بووە.
بەگوێرەی داتا و ئامارەکان، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ هیندستان 29 ملیار و 579 ملیۆن و 961 هەزار دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ئەو هەناردەکردنە 52 ملیۆن و 284 هەزار و 377 تۆن نەوت بووە.
ئەم ئامارانەی بڵاوکراونەتەوە، گەشەی ساڵانە لە هەناردەکردنی نەوت گەیشتووەتە 15%، ئەم پشکەش لە 20%ـی کۆی هاوردەکردنی نەوتی هیندستان پێک دەهێنێت لە جیهان.
هەر بەپێی ئەم داتا و ئامارانە، زۆرینەی هەناردەکردنەکان نەوتی خاو بووە، کە بەهاکەی 28 ملیار و 601 ملیۆن و 225 دۆلار بووە، هاوکات پێکهاتەکانی دیکەی نەوت بە بەهای یەک ملیار و 773 ملیۆن و 204 دۆلار هەناردە کراوە، هەروەها نەوتی ڕەش و ڕەژوو و قیر و غازی میسالیش بەبەهای 223 ملیۆن و 531 هەزار دۆلار بووە.

