zagros news agency

لە هەولێر یەکەم تەکسی هایبرێد تۆمار کرا

 

یەکەم شوفێری تەکسی لە هەولێر ئۆتۆمبێلەکەی خۆی گۆڕی بۆ ئۆتۆمبێلی هایبرێد.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر، بڵاوی کردەوه: “لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆدا بۆ تۆمار کردنی تەکسی مۆدێل نوێ،ئەمڕۆ یەکەم شوفێری تەکسی بەناوی (کارزان جەلال) ئۆتۆمبێلەکەی خۆی گۆڕی بۆ ئۆتۆمبێلی هایبرێد.”

ئاماژە بەوە دراوە، ئەم بڕیارەی وەزارەتی ناوەخۆ لە بەرژەندی شوفێرانی تەکسی و هاووڵاتیان دایە هەروەها ئەم بڕیارە دۆستی ژینگەیە.

ئاشکراشی کردووە: “هەر شوفێرێکی تەکسی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت بە ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی یان هایبرێد ئەوە ڕسوماتی تۆمارکردن و ژینگەی لێ وەر ناگیرێت ، ئەم بڕیارە لە پێناو پاراستنی ژینگە هانی شوفێران دەدات کە ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبرێد بەکار بهێنن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

فلیک ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە دوور دەخاتەوە

یاسین

تاران بە هۆی پشووسوارییەوە پشوو دەدات

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح