zagros news agency

 

له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌ 8ى ئایارى 2025)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حەج و عومرەى کوردستان، بڵاوی كرده‌وه‌:” رۆژی 16 /5 /2025 و به‌ دیاریكراوی دوای 8 رۆژی دیكه‌، یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی كوردستان به‌ ڕێگای وشكانی به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ به‌رێ ده‌كه‌ون.

پێشتر، ڕۆژى چوارشەممە 30ی 4ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، كە شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، سەرۆکی شاندی حاجییانی کوردستان، ڕایگەیاند: “هەموو ئامادەکارییەکمان بۆ پێشوازیکردن لە وەرزی حەجی ئەمساڵ کردووە و هەوڵدەدەن باشترین خزمەت پێشکەش بە حاجییانی کوردستان بکەین.”

ئاماژەی بەوەش داوە، كە “حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام پاڵپشتی پڕۆسەی حەج و عومرە دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش، “ئەمساڵ ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرێز د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕاسپارد، کە بڕی 4 ملیار و 200 ملیۆن دینار پاڵپشتی پڕۆسەی حەج بکرێت تاوەکوو تێچووی حەج لەسەر هاووڵاتییان کەم بکرێتەوە.”

لەبارەی چوونی یەكەم كاروانی حەجخوازان، شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی ڕایگەیاند: “ڕۆژی 16ی 5ی 2025، یەکەم کاروانی حەجخوازانی کوردستان بەرەو سعوودییە بەرێ دەکەون.”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی هێرشی داعش لە بیابانی ڕەقە ١١ کەس گیانیان لەدەست دا

سەڵاح

لە حەوتەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دا سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

دڵشاد

فڕۆکەوانێک پێش ئەوەی فڕۆکەکەی بفڕێنێت دەستگیر کرا

یاسین