zagros news agency

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: لە پرسی مووچە ئەرکەکانمان جێبەجێ کردووە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران جەخت دەکاتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسی مووچە، هەموو ئەرکەکانی بەرانبەر بە حکوومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە.

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە بڵاو کردەوە.

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران باسی لەوە کردووە “41 ڕۆژ بەسەر دوا وەجبەی مووچە، كە حکومەتی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە، تێ پەڕیوە.”

بە گوتەی عەزیز ئەحمەد، لەبارەی پرسی مووچە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی خۆی بەرانبەر بە حکوومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ عێراق به‌شێك له‌ به‌ربژێره‌كان ده‌ستیان به‌ كڕینی كارتی ده‌نگدان كردووه‌

سەڵاح

ئێران پەیامی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا پێگەیشتووە

سەڵاح

پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد سالار

یاسین