zagros news agency

فێستیڤاڵی كۆلێژی هونەرە جوانەكانی هەولێر بەڕێوەچوو

رۆژی سێشەممە، فێستیڤاڵی كۆلێژی هونەرە جوانەكانی هەولێر بەڕێوەچوو و چەند بەرهەمێک لەلایەن قوتابیانی کۆلێژەکە پێشکەشکران.

فێستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی زۆر لە رۆشنبیران، مامۆستایان، هونەرمەندان و قوتابیان بەڕێوەچوو.

لە فێستیڤاڵەکەدا قوتابییانی كۆلێژی هونەرە جوانەكان لە بەشی شێوەكاری و میوزیك، چەندین چالاكی و بەرهەمیان پێشكەش كرد.

كۆلێژی هونەرە جوانەكان ساڵانە فێستیڤاڵی تایبەت بە پڕۆژەی دەرچوونی قوتابیان ساز دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵئاوایی جەعفەر مینایی؛ کۆچی دوایی ئەستێرەیەکی موزیکی ڕەسەنی کوردی

ART

پێشانگەیەک بۆ بەرهەمەکانی ڕاوول دوفی دەکرێتەوە

ART

بینی فیلمی “هەڵۆکانی جەنگ” بە خۆڕاییە

ART