zagros news agency

باکۆ میوانداریی دانوستانی تورکیا و ئیسرائیل دەکات

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ئیسرائیلییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٥، شاندی تورکیا و ئیسرائیل لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، گەڕی دووەمی دانوستانەکانیان ئەنجام دا.
ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕێگریکردن لە پێکدادانی نێوان هەردوو وڵات لەنێو خاکی سووریادا.
دەستەی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکە بە نێوەندگیریی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت و ئامانج لێی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیلـە لە سووریا.
هەروەها میدیا ئیسرائیلییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، شاندی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەکەدا داوا دەکات چەکی ستراتیژی لەنێو خاکی سووریادا نەمێنێت و هیچ هێزێکیش لەسەر سنوورەکانیان جێگیر نەکرێت، هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل دروست بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

یاسین

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

سامانی عێراق له بۆندەکانی ئەمەریکا بۆ کەمتر لە 30 ملیار دۆلار دابەزی

یاسین