zagros news agency

پاکستان هەڕەشە لە هیندستان دەکات

 

سێشەممە، 13ـ5- 2025، ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان هۆشداریدا لەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ هیندستان “هەڕەشەی لەسەرە” ئەگەر کێشەی ئاو چارە نەکرێت، ڕەتیکردەوە، هیچ وڵاتەکەی لە هێرشەکانی مانگی ڕابردووی کشمیردا دەستی هەبووبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پشتیوانی لە هەوڵەکانی پاکستان دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، گوتیشی “ئەگەر باوەڕیان بە هەوڵەکانمان نەبوایە، ئەوا بەم شێوەیە هاوکارییان نەدەکرد.”

ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان بە ‘سی ئێن ئێن’ـی ڕاگەیاند، ئەگەر “قەیرانی ئاو لە کشمیر”، چارە نەکرێت، ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەستی نێوانمان هەیە.

ڕوونیشیکردەوە، پێشنیازی پاکستان بۆ چارەکردنی کێشەکە بریتییە لە پێچەوانەکردنەوەی بڕیارەکەی هیندستان بۆ داخستنی سێ ڕووبار، کە گرنگن بۆ ئابووری پاکستان.

ئەم هۆشدارییە دوای ئەوە دێت، کە ڕاپۆرتە میدیاییەکانی هیندستان ئاماژەیان بەوە کردووە، بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی باگلیهار لە بەشی کشمیر کە لە ژێر کۆنترۆڵی هیندستاندایە کەم بووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ئاو لە ڕێگەی ڕووباری چینابەوە نەگاتە پاکستان.

وەزیری دەرەوەی پاکستان، ئاماژەی بەوەش کرد، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەو پەیامەی گەیاندووەتە ئەوان کە هیندستان ئامادەیە شەڕەکە ڕابگرێت، ڕوبیۆ لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردووەتەوە کە هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەکانی ئەمەریکا ڕێگری لە پەرەسەندنی دۆخەکەی هیندستان و پاکستان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەروازەیەکی دیکەی سنووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکرێتەوە

سەڵاح

ئیسرائیل تەرمی یەحیا سینوار وەک بەشێک لە رێککەوتنی ئاگربەست رادەستی حەماس ناکاتەوە

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبوەتەوە

سەڵاح