zagros news agency

سعوودیە: هیوادارین دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بگاتە ئاکامێکی ئەرێنی

فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، ڕیاز بەتەواوی پشتیوانی لە دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئامریکا و کۆماری ئیسلامی دەکات. ئەو هیوای خواست پێشکەوتن لەم دانوستانانەدا ببینرێت، و تاران و واشنتۆن بگەنە ئاکامی ئەرێنی.
وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی هەروەها باسی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئامریکا کرد سەبارەت بە «هەموو دۆسیە ناوچەییەکان».
بن فەرحان گوتارەکەی ترەمپی لە ڕیاز بە هەڵگری پەیامی گرنگ بۆ پشتیوانی لە سەقامگیریی ناوچەکە زانی و گوتی، حکوومەتەکەی ئامادەیی خۆی بۆ گرتنەبەری بڕیاری بوێرانە نیشان داوە.
ترەمپ لە دوو گوتاری لە ڕیازدا، باسی پرسی ئێرانی کرد. لە نوێترین گوتاریدا گوتی، پێویستە کۆماری ئیسلامی پشتیوانی لە شەڕەکانی بە وەکالەت لە ناوچەکەدا ڕابگرێت. پێشتریش ترەمپ باسی لە خواستی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران کردبوو، بەڵام جەختی کردەوە، ئەگەر ڕێبەری کۆماری ئیسلامی «لقە زەیتوونەکە ڕەت بکاتەوە»، ئامریکا بژاردەیەکی جگە لە فشاری هەرە زۆر لەسەریان نابێت.
ئەو هەروەها ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە سەرکردایەتیی وڵاتانی عەرەبیی ناوچەکە بەراورد کرد و ئاماژەی بە پێشکەوتنەکان لەو وڵاتانە و «دزینی سامانی گەلی ئێران» لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە کرد.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، ئەم لێدوانانەی ترەمپی بە «دیدگایەکی زۆر چەواشەکارانە» وەسف کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی پارێزگاران بڕیارنامەیەکی لە دژی بەرنامەی ناوکیی ئێران پەسەند کرد

سەڵاح

شاندى سه‌رۆكايه‌تى له‌گەڵ بەرپرسانی كۆشكى سپى، پێنتاگۆن و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

هەوڵی دابەزاندنی نرخی دۆلار دەدرێت

یاسین