سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی هه‌ڵه‌بجه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌بێت ئه‌م جاره له پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق، بكرێته مه‌رج چۆن عێراق قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه ئاواش هی هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه.
لوقمان عه‌بدولقادر، بۆ زاگرۆس گوتی: “قسه‌كانی سه‌رۆك بارزانی، كه هه‌فته‌ی رابردوو كردی له‌باره‌ی چاره‌نووسی عێراقه‌وه، قسه‌ی تاك به‌تاكی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بوو، به‌داخه‌وه كه تائێستاش حكوومه‌تی عێراق به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كات، سه‌رۆك بارزانی به‌راشكاوانه به‌پێی ده‌ستوور بیری سه‌ركرده‌عێراقییه‌كانی هێنایه‌وه، كه‌چۆن مافی كورد پێشێل ده‌كه‌ن، زۆر ناواقعییه ئه‌وان ئێمه به عێراقی ده‌زانن كه‌چی وه‌ك عێراقی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن، هۆشداری سه‌رۆك بارزانی بۆ ئێستای عێراق گرنگ بوو كه بێنه‌وه هۆش خۆیان و بزانن كه پێشێلكاری له ده‌ستوور ده‌كه‌ن”.
راشی گه‌یاند: حه‌قه ئه‌م جاره له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، پرسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌نفال و كیمیاباران و شه‌ری داعش بكرێته مه‌رج كه ئه‌وان چۆن قه‌ره‌بووی شه‌هیدانی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، ئاواش هی ئێمه بكه‌نه‌وه و سه‌رۆك بارزانی له‌و باره‌وه به‌راشكاوانه قسه‌ی كردووه و هه‌میشه پارێزه‌ری داواكاری كه‌س و كاری شه‌هدیان بووه.

