zagros news agency

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى تاران ده‌كات

 

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2025/5/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دواى كۆتاييهاتنى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا، له‌وێوه‌ به‌ره‌و تاران، پايته‌ختى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بەڕێ دەکەوێت.

سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ تاران به‌ بانگهێشتێكی فەرمييه‌ بۆ بەشداریکردن لە ديدارى تاران بۆ گفتوگۆ کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێرانه‌وه‌، ڕێکدەخرێت و سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بەشداریکردنی بەڕێزیان لەم ديداره‌دا، دووپاتکردنەوەی پشتگیريی هەرێمی کوردستانه‌ بۆ هەوڵەکانی گفتوگۆ و بەهێزکردنی هاوکاريی بنیاتنەرى نێوان وڵاتان و گەلانی ناوچه‌كه‌، له‌پێناو ئارامى و سەقامگیری، يه‌كترتەواوكردنی ئابووری و پێکەوەژیانی ئاشتیانه‌دا.

بەپێی كارنامه‌ى ديداره‌كه‌، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی له‌ مێزگردێكدا، تیشک دەخاتە سەر دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ داهاتووی ناوچەکە و جه‌خت له‌ هاوبەشی لەسەر بنەمای ڕێزله‌يه‌كگرتن و بەرژەوەندیيە هاوبەشەکان، ده‌كاته‌وه‌.

هه‌ر له‌ ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆده‌بێته‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و دۆخی ناوچه‌که‌ به‌گشتی، تاوتوێ ده‌که‌ن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسێکی پێشووی پێنتاگۆن: ئەمەریکا رەتیدەکاتەوە دانوستان لەسەر ئۆکرانیا بکات

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول برینەکانی مانسیتی قۆڵترکرد و پێگەی خۆشی بەهێزترکرد

یاسین

زێلێنسکی: ڕووسیا لە ئامادەکاریی هێرشێکی بەرفراوانی نوێدایە

یاسین