zagros news agency

تەرمی محەممەد سینوار برای یەحیا سینوار دۆزرایەوە

 

تەرمی محەممەد سینوارکە دەکاتە برای یەحیا سینوار، لەگەڵ 10 لە هاوکارەکانی لەناو تونێلێکدا لە خان یونس، لە باشووری کەرتی غەززە دۆزرایەوە.

یەکشەممە، 18ـی ئایاری 2025، میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، محەممەد سینوار، فەرماندەی لیوای خان یونس چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەوروبەری نەخۆشخانەی ئەورووپی لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس کوژراوە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، محەممەد شەبانە، فەرماندەی لیوای ڕەفەح، لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا لەگەڵ محەممەد سینوار کوژراوە.

بە گوتەی ئیسرائیل گرتە ڤیدیۆی ئەو ساتەی هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر براکەی یەحیا سینوار لە باشووری کەرتی غەززە بڵاوکردووەتەوە.

گرتە ڤیدیۆییەکە، کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لەلایەن دەزگای پەخشی ئیسرائیلەوە بڵاوکرایەوە، ئەو ساتە دەردەخات کە هێرش دەکەنە سەر حەشارگەی ژێر نەخۆشخانەی ئەورووپی لە خان یونس.

دوای ئەوەی ئیسرائیل لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو یەحیا سینواری کوشت، براکەی محەممەد سینوار بووە فەرماندەی باڵی سەربازی حەماس.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەبارەی یەختە نوقومبووەکە زانیاریی نوێ ئاشكرا كرا

سەڵاح

ئەمریکا لەبارەی بەردەوامبوون لە کڕینی نەوتی ئێران و ڕووسیا هۆشداری دەداتە چین

یاسین

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: دوو چەکداری پەکەکە لە مێردین کوژران

یاسین