zagros news agency

رەزامەندی تەرخانکردنی زەوی بۆ 10 هەزار و 800 پێشمەرگە دەرچوو

 

سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  ڕایگەیاند: “نووسراوی ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تەرخانكردنی زەوی بۆ 10 هەزار و 800 پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی شارەوانی.”

 

سەبارەت بە وردەكاریی لیستەكە، گوتی: “ئەو  ڕەزامەندییە کە وەجبەی سێیەمی پێشمەرگەیە، ناوی یەکە و بەڕێوەبەرایەتییە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی تێدایە.”

 

ئاشکراشی کرد: “ئێستا 20 هەزار فۆڕمی زەویی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە لە لایەن تیمەکانمان وردبینی دەکرێت و ئەویش دەنێردرێ بۆ وەگرتنی ڕەزامەندی.”

 

بەرپرسەكەی وەزارەتی شارەوانی باسی لەوەش كرد، لێژنەکان تاوەکوو ئێستا نزیکەی 30 هەزار پێشمەرگە ڕەزامەندیی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گرنگترین ئەو خالانەی ئەمریکا و ئێران لەسەری رێککەوتوون

گوران

ریهانا داوایەکی یاسایی لە تورکیا دەباتەوە

ART

ئەمریكا مووشەكی ژێردەریایی و فڕۆکەهەڵگری (لینکۆڵن) دەهێنێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سەڵاح