zagros news agency

دەستەی دەسپاکی لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانی ژمارەیەک پلەباڵا دەکات

 

ئەمرۆ چوارشەممە، 21-5-2025، دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، “پاڵپشت بە ماددەی (14) لە رێنماییەکانی ئاشکراکردنی ئەستۆی دارایی ژمارە (2)ی ساڵی 2016، بەشی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکانی دەستەی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پلە باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانیان بانگێشت دەکات.”

ئاماژەی بەوەشدا، لێکۆڵینەوەکە تایبەت دەبێت بەو سەروەت و سامانەی کە لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئاشکراکردنی ئەستۆی دارایی نەیانووسیوە.

جەختیشی کردەوە، پلەباڵاکان بەشێک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکانی خانەنیشین و راوێژکار و چەندان پلەی تری تێدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی زاگرۆس شێوازی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك كۆمار به‌پێی ده‌ستوور ئاشكرا ده‌كات

سەڵاح

عێراق دوای هاوکاری لە بانکی نێودەلەتی کردووە

گوران

یەکەم کاروانی حاجیانی عێراق گەیشتنەوە بەغدا

سەڵاح