zagros news agency

کتێبی “سەختییەکانی منداڵیم” بڵاوکرایەوە

بەشی سەنتەرە رۆشنبیرییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، لە کتێبخانە “زە وەی” کۆڕێکی ناساندن و بڵاوکردنەوەی بۆ کتێبی “سەختییەکانی منداڵیم’ بۆ نووسەر یاسین رابیعە رێکخست.

سەرەتای کۆڕەکە، بەناز کوێستانی بەڕێوەبەری بەشی سەنتەرە رۆشنبیرییەکان کە هاوکات کۆڕەکەشی بەڕێوەدەبرد، ناساندنێکی کورتی نووسەر و کتێبەکەی کرد، دواتر نووسەر یاسین رابیعە، ئامانجی نووسینی کتێبەکەی باس کرد. 

پاشان گفتوگۆیەکی کراوە لەبارەی ناوەڕۆکی کتێبە کرا و لە کۆتاییدا کتێبەکە بە واژۆی نووسەر پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

وەزیری رۆشنبیری و لاوان سەردانی دامەزراوەی کەریمی عەلەکەی کرد

ART

سامانی جۆرج لۆکاس زیاتر لە پێنج ملیار دۆلارە

ART