zagros news agency

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری گشتی و شاندێكى FAO كۆبووه‌وه‌

 

به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/5/26 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە شاندێکی باڵاى ڕێکخراوی خۆراك و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO)، بە سەرۆکایەتیی به‌ڕێز شو دۆنيو، بەڕێوەبەری گشتیى ڕێكخراوه‌كه‌، كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو و به‌ڕێز سه‌يوان بارزانى، باڵيۆزى عێراق له‌ ئيتاڵيا و باڵيۆزى عێراق له‌ ڕێكخراوى FAO ئاماده‌ى بوون، بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بوارەکانی کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک و سەرچاوە ئاوییەکان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنیەتیی كاريگه‌ريى گۆڕانى ئاووهه‌وا و به‌بيابانبوون و كه‌مئاوى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م كشتوكاڵ و ئاو و خۆراك، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

سەرۆک نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینی بۆ كار و به‌رنامه‌كانى ڕێکخراوه‌كه‌ لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی و ڕۆڵی لە جێبەجێکردنی پرۆژەكانى گەشەپێدان و بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراک، به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كار و به‌رنامه‌كانى FAO دووپات كرده‌وه‌.

لای خۆیەوە، به‌ڕێز دۆنيو سوپاسی ڕێکخراوەکەی بۆ گرنگیدانی هەرێمى كوردستان بە کەرتی کشتوکاڵ دەربڕی، هەروەها ئامادەیيی فاوی بۆ فراوانکردنی بوارەکانی هاوکاری و جێبەجێکردنی بەرنامە ستراتیژییەکان دووپات کردەوە کە خزمەت بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لە هەرێمى كوردستان دەکات.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی شوبات خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

سەڵاح

هەولێر… هێڵی دانانی کاڵاکان بۆ هەموو دوکاندارێک دادەنرێت

سەڵاح

نێچيرڤان بارزانى: دەبێ هه‌ڵه‌بجه‌يييه‌كان و ته‌واوى قوربانييان له‌ هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه‌ قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌

سەڵاح