zagros news agency

پیاوێکی ئایینی ئێران له مەککه: پێویست ناکات کەس بچێته ئەنتاڵیا چونکه بەرپرسانی سعوودیه باڕ و دیسکۆیان فەراهەم کردووه

 

غوڵام رەزا قاسمیان، پیاوێکی ئایینیی ئێران له مەککه له پارچه ڤیدیۆیەکدا هێرشی کرده سەر بەرپرسانه سعوودیه.
قاسمیان له ڤیدیۆکەدا دەڵێت، چیدیکه پێویست ناکات کەس بچێته ئەنتاڵیا، چونکه بەرپرسانی سعوودیه هەموو شتێکیان وەک کحول و قومارخانه و شوێنی لەشفرۆشییان فەراهەم کردووه.
قاسمیان دەڵێت، ئەمه نیشانەکانی دەرکەوتنی حەزرەتی مەهدییه و بەمزووانه سعوودیه لەژێر دەستی ئەم بەرپرسانه ئازاد دەکرێت.
لەسەر ئەم پارچه ڤیدیۆیه هێزه ئەمنییەکانی سعوودیه قاسمیانیان دەستگیر کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێرانیش گوتەکانی ئەم پیاوه ئاینییەی ئێرانی سەرکۆنه کرد و گوتی رێگەنادەین کەس یەکڕیزی موسڵمانان و پەیوەندیی نێوان ئێران و وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت سعوودیهن تێکبدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

خۆپیشاندان لە کەناراوەکانی سووریا برینداربوونی هێزەکانی ئاسایش و خۆپیشاندەرانی لێکەوتەوە

یاسین

ڕوبیو: بژاردەیەک جگە لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا زۆر خراپتر دەبێت

یاسین

تورکیا لە سوریا دژی لامەرکەزییە

یاسین